ئاسیائه‌وروپائینگلتەرا

چین لە پێناو رووسیا بایکۆتی پرێمەرلیگ دەکات

یاریگا
جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا تاوەکو دێت کاریگەرییەکانی لەسەر وەرزش بە گشتی و تۆپی پێ بە تایبەت زیاتر دەبێت و، حکومەتی چین لە پێناو شکۆی رووسیەکان، بریاریداوە بایکۆتی یارییەکانی هەفتەی داهاتووی پرێمەرلیگ بکات و یارییەکان پەخش نەکات.

کەناڵی BBC بەریتانی بڵاویکردەوە، حکومەتی چین بریاریداوە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی لەگەڵ حکومەتی رووسیا، ئەم هەفتەیە بایکۆتی یارییەکانی پرێمەرلیگ بکات و یارییەکانی ئەم خولە لە نێوخۆی وڵاتەکەیان پەخش نەکەن، بە بیانۆی ئەوەی لە پرێمەرلیگ زۆرترین دروشم لە دژی رووسیەکان بڵاودەکرێتەوە.

بریاریدا لە گەڕی 28ـی پرێمەرلیگ کاپتنی سەرجەم یانەکان، نیشانەی کاپتنیان بە رەنگی ئاڵای ئۆکرانیا بنەخشێنن، ئەویش وەکو پاڵپشتیەک بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە، لە دژی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button