ئه‌وروپاگرنگترین

یانە بۆ فرۆشتن: ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ یانەی چێڵسی دەخاتە فرۆشتنەوە لە بەیاننامەیەکدا

یاریگا – ئێوارەی ئەمڕۆ چێڵسی لە بەیاننامەیەکدا بەفەرمی رایگەیاند رۆمان ئەبرامۆڤیج یانەکە دەفرۆشێت و چەند بڕیارێکی شۆکهێنەر و مەزنی سەرۆکەکەشی ئاشکراکرد. ئەبرامۆڤیج لە بەیاننامەکەدا رایگەیاندووە لە تەواوی قەرزەکانی سەر چێڵسی خۆشدەبێت کە دەگاتە ١.٥ ملیار پاوەند، جگە لەوەش تەواوی ئەو قازانجانەی لە فرۆشتنی یانەکە دەستی دەکەوێت دەیبەخشێتە قوربانیانی ئۆکرانیا بەو کەسانەی راستەوخۆ پێویستییان بە هاوکارییە و هەروەها بۆ بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئەو وڵاتە. سەبارەت بەم بڕیارە چاوەڕواننەکراوانە، سەرۆکەکە دەڵێت:

چێڵسی هەرگیز بۆ بازرگانی نەبووە و تەنها لە خۆشەویستییەکی قوڵەوە بووە بۆ تۆپی پێ و بۆ یانەکە. تکایە بزانن ئەمە بڕیارێکی زۆر زۆر قورس بووە کە چێڵسی بفرۆشـم و ئازارم دەدات لە یانەکە جیاببمەوە بەڵام پێم وایە ئەمە لە بەرژەوەندی یانەکە. هیوادارم بتوانم بۆ کۆتا جار سەردانی ستامفۆرد بریج بکەم و ماڵئاواییان لێبکەم لە نزیکەوە.


رۆمان ئەبرامۆڤیج یەکێکە لە کەسە نزیکەکانی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی رووسیا و رێگەی گەشتکردنی بۆ ئینگلتەرا لێ گیراوە، جگە لەوەش ئەگەری ئەوە زۆرە سزای قورسی دارایی بدرێت و ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر چێڵسی دەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button