ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەرمیلان هەوڵی گەڕاندنەوەی لوکاکو دەدات

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان گفتوگۆی لەگەڵ رۆمیلو لوکاکو کردووە بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی بۆ یانەکە.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، میلان بەشێوەیەکی نافەرمی قسەی لەگەڵ ئەو یاریزانە کردووە تاوەکو بۆچوونی وەربگرن لەسەر ئەو بابەتە، ئەویش بۆچوونی ئەرێنی بووە.

هێرشبەرە بەلجیکییەکە بۆ دووهەمجار لە قەیراندایە لەگەڵ چێڵسی و پاش دووبارە گەڕانەوەی بۆ بلوز نەیتوانی هەمان ئەو ئاستە پێشکەش بکات کە لە ئینتەر نیشانیدا.

لوکاکو بە خراپی لە ئینتەر بەڕێکرا و نەفرەتی هاندەرانی لێکەوتەوە بەڵام ئینتەر پێویستی بەو یاریزانەیە بەهۆی ئاستە خراپەکەی هێرشبەرانی یانەکە لە کۆتا پێنج یاریدا. ئەمە لە کاتێکدا بەڕێوبەری گشتی ئینتەر لە سەرەتای وەرز وتبووی لوکاکومان بە پارەیەکی زۆر فرۆشت و دژێکۆمان بێ بەرامبەر هێنا و هەردووکیان یەک ئاستییان هەیە.

چێڵسی بڕی ١.٥ ملیار پاوەند قەرزاری رۆمان ئەبرامۆڤیجی خاوەنی یانەکەیە و لەباری فرۆشتنی دا بەهۆی شەڕی رووسیا، ئەگەری رۆیشتنی لوکاکو بەهێزتردەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button