ئینگلتەرا

گواردیۆلا وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە لەسەر گریلیش

یاریگا-جاک گریلیش گرانترین یاریزانی ئینگلیزی لەسەر کورسی یەدەگە لە مانچێستەر سیتی و  تا دێت رۆڵی لە یانەکە کەمتر دەبێتەوە.

یانەکە و هاندەرانی ستیزن ترسی ئەوەیان هەیە جاک نەبێتە ئەو ئەستێرەیەی لێی چاوەڕواندەکرا و ناڕازین لە ئاستی، ئەو پرسەش ئەمڕۆ رووبەرووی پیپ گواردیۆلا کرایەوە. ئەویش لە وەڵامدا وتی “پێم وابێت ئەو زیاد لە پێویست گوێ لە قسەی خەڵکی دەگرێت، ئامارەکانیش بەو جۆرە خراپ نین کە باس دەکرێت و بەهەمان شێوە یاری دەکات کە لە ئەستۆن ڤیلا ئەنجامی دەدا، بەرامبەر کریستال پاڵاس چانسی هەبوو زیاتر لە گۆڵێک تۆماربکات و رووینەدا بەڵام ئێمە ئەومان بۆ ئەوە نەکڕیووە لە وەرزێک ٤٥ گۆڵمان بۆ تۆماربکات”.

جاک بەرامبەر بە ١٠٠ ملیۆن پاوەند گوێزرایەوە ستیزن بەڵام تا ئێستا تەنها سێ گۆڵ و سێ ئەسیستی بۆ یانەکە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button