ئه‌وروپائینگلتەرا

بەشێك لە لێدوانە مێژوویەكانی كەسایەتیە وەرزشیەكان سەبارەت بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

Yariga App

یاریگا-

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی لەدایك بوونی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و یەكێك لە ئەفسانەكانی تۆپی پێیە تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ.

لەم بابەتەدا بەشێك لە لێدوانە مێژوویەكانی كەسایەتیە وەرزشیەكانمان بۆ ئامادەكردوون سەبارەت بە باشترین گۆڵكاری گۆی زەوی.

”كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ میراتی تۆپی پێیە ، كێ تۆپی خۆشبوێت دەبێت كریستیانۆشی خۆشبوێت ”

– دیگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا

” هیوادارم كە بگەڕێمەوە بۆ یاریكردن ، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هێڵی پێشەوە لەگەڵم بێت ”

پێلێ

” كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی مێژووە ”

– زەینەدین زێدان

” ئامادەبوونی كریستیانۆ لە یاریگادا مانای ئەوەیە یاریەكە 1-0 بۆ ڕیاڵ مەدرید دەست پێدەكات ”

– كارلۆ ئەنچیلۆتی

” ڕاستە میسی باشترینە ، بەڵام كریستیانۆ لە باشترین باشترە ”

كاكا

” هیوادارم بووم كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەرجەنتینی بێت ، هەموو تۆپێك دەگەشتە قاچی دەیكرد بە گۆڵ ”

ماڕادۆنا

” هەندێك شت هەیە كە كریستیانۆ دەیكات وام لێدەكات دەست بە سەرمەوە بگرم و بڵێم ئەوە چ موعجیزەیەكی ئەنجام دا ”.

لویس فیگۆ

” هیچ كەس ناتوانێت ڕایبگرێت تەنها كاتێك دەتوانیت كە پێكانی هەبێت ”

ئەلیساندرۆ نێستا

” كریستیانۆ باشترین یاریزانە ڕاهێنانم پێكردبێت ، ئەو لە دەرەوەی ئەم هەسارەیە ، هیچ كەس هاوشێوەی ئەو نیە ”

– سێر ئەلێكس فێرگسۆن

” كریستیانۆ باشترینە ، ئەو پێی دەوتین تۆپەكە بخەنە هەرشوێنێكی یاریگاكە و ئەوی دیكە بۆ من لێگەڕێن ”

– سێرجیۆ ڕامۆس

” بە ڕای من زۆر دادپەروەرانەیە كە كریستیانۆ پێنج تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناوە ”

ئینێستا

” زۆر بە ڕاشكاوی من هەرگیز یاریزانێكم نەبینیوە وەرز لە دوای وەرز باشتر بێت هاوشێوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، ئەو بە شێوەیەكی باوەڕپێنەكرا یاریزانێكی تەواوە لە هەموو ڕوویەكەوە ”

– ستیڤن جیرارد

” ئەگەر لەگەڵ كریستیانۆ لە یەك یانە یاریم بكردایە دەبووم بە باشترین و زۆرترین ئەسیستكار لە مێژووی تۆپی پێدا”

– ئەندریا پێرلۆ

” ئەگەر كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خراپترین وەرزیدا 50 گۆڵ تۆمار بكات و چامپیۆنسلیگ بباتەوە ئەوا من نامەوێت باشترین وەرزەكانی ببینم ”

– داڤید بێكهام

” كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانی مێژووە ، ئەو نەك تەنها یاریزانێكی باش بەڵكو كەسایەتیەكی زۆر باشیشی هەیە ”

– حەبیب نۆرماگۆمیدۆڤ

” كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باشترین یاریزانە یاریم لەگەڵ كردبێت و ئەو هەموو ساڵێك شایستەی باڵۆندۆرە ”

– مەسعود ئۆزێل

” كریستیانۆ نایابە ئەو باشترینە ، ئەو ئامێری گۆڵ تۆماركردنە باوەڕپێنەكراوە هەرگیز كریستیانۆیەكی دیكە درووست نابێتەوە ”

– جۆزێ مۆرینهۆ

زۆر کەس دەزانن کریستیانۆ باشترینە، بەڵام دەترسن ئەوە بڵێن

– دیدیە درۆگبا

بابەتی زیاتر

Back to top button