ئه‌مریکائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسایاریگا

ئالڤێس ڕۆشتنی خۆی لە پاریس ڕاگەیاند

یاریگا- بە چەند کاتژمێرێک دوای بردنەوە گەورەکەیان 5-0 بەرامبەر پیرۆ لە میانی یارییەکانی کۆپا ئەمریکا، دانی ئالڤێس ڕۆشتنی خۆی لە پاریس سان ژێرمان ڕاگەیاند.

ئالڤێس لە پۆستێکی ئینستاگرامەکەیدا هەواڵی ڕۆشتنی لە یانە فەڕەنسییەکە ڕاگەیاند و نووسیویەتی: “ئەمڕۆ سووڕێکیتری ژیانم کۆتایی پێدەهێنم، سووڕی سەرکەوتن و فێربوون و ئەزموون. سوپاسی خێزانی PSG دەکەم بۆ ئەو دەرفەتەی ڕەخساندی لە دروستکردنی پەڕەیەک لە مێژووی ئەم یانەیە. سوپاسی ستافەکە دەکەم بۆ ئەو سۆز و ڕێز و نەرمونیانییەی کە هەر لە یەک ڕۆژمەوە نواندیان.”

یاریزانە بەڕازیلییە بە ئەزموونەکە داوای لێبوردنیشی کرد گەر لە هەر خاڵێکدا پابەند نەبووبێت و هەڵەیەکی ئەنجامدابێت.

ئالڤێس دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە یوڤێنتوسەوە ڕووی کردە پاریس، پێشتر لە یانەکانی سیڤیا و بارسێلۆنا درەوشانەوەی خۆی لە ئاسمانی تۆپی پێدا دەست پێکرد. لە ئێستادا تەمەنی سەرووی 36 ساڵە و سەرکردایەتی بەڕازیل دەکات لە یارییەکانی کۆپا ئەمریکا. بە وازهێنان و ئامادانەبوونی بۆ درێژکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ پی ئێس جی، ئازادە و هیچ یانەیەکی هەڵنەبژاردووە وەک وێستگەی داهاتووی خۆی.

بابەتی زیاتر

Back to top button