ئیسپانیا

ڤینیسیوس بۆ یارییەکەی بلباو ئامادە دەبێت

ڤینیسیوس جونیۆرز لە یاری بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو ئامادە دەبێت پاش تەنها ٤٢ کاتژمێر بەسەر یاریکردن بۆ بەڕازیل.

بەشێک لە ئەستێرەکانی مەدرید لەگەڵ بەڕازیل بوون بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی و یارییەکە کەمتر لە دوو رۆژ بوو پێش رووبەرووبوونەوەی بلباو لە جامی شای ئیسپانیا.

سەرەڕای گەشتێکی فڕۆکەی درێژخایەن و کەمی نێوان ماوەی یارییەکان، بەگوتەی مارکا یاریزانە بەڕازیلییەکان لە نێویاندا ڤینیسیوس ئامادەدەبن بۆ بلباو. ئەمەش بەهۆی ئەوەی پاش یارییەکەی پاراگوای راستەوخۆ لەگەڵ جێهێشتنی یاریگا بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەڕاونەتەوە ئیسپانیا.

هەرچی کاسیمیرۆ یە لە یارییەکەی بەڕازیل پشووی پێدرا و بێ کێشە لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت.

مەدرید بەر لەو یارییە چارەنووسازە کێشەی پێکانی یاریزانەکانی هەیە و گومان هەیە لە بەشداریکردنی بەنزیمە و دوورکەوتنەوەی یۆڤیج، مێندی ، مارسێلۆ یەکلابووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button