یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی پێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری پێشووی یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی گواستەوە ڕیزەكانی.
لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بارسێلۆنا گواستنەوەی ئۆبامیانگی بۆ یانەكەی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە بلاوگرانا بە گرێبەستێكی ئازاد و بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەكەوە كرد دوای ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەرسیناڵ هەڵوەشاندەوە.
گرێبەستەكەی ئۆبامیانگ لەگەڵ بارسێلۆنا تا ساڵی 2025 دەبێت و بڕگەیەك لە گرێبەستەكەیدایە كە دەتوانرێت لە ساڵی 2023 هەڵبوەشێندرێتەوە و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی 100 ملیۆن یۆرۆیە.
هێرشبەرە گابۆنیەكە چوارەم گرێبەستی زستانەی یانە كەتەلۆنییەكەیە لە دوای هەریەك لە دانی ئەلڤێس و فێران تۆرێس و ئاداما تراوری.