ئیتاڵیا

رۆما ناوبژیوانێک لای خۆی دادەمەزرێنێت

یاریگا-یانەی رۆمای ئیتاڵی ناوبژیوانێکی پێشووی خولی وڵاتەکەیان لەلای خۆی دادەمەزرێنێت.

گورگەکان لەم وەرزەدا بەردەوام کێشەیان لەگەڵ ڤاڕ و بڕیارەکانی ناوبژیوان هەیە، هەر بۆیە جیانپاولۆ کاڵڤارێسی دامەزراند تاوەکو ببێتە راوێژکار و یاریزانەکان باشتر تێبگەیەنێت لە یاساکانی تۆپی پێ و ڤاڕ بە تایبەتی.

دامەزراندنی جیانپاولۆ تەنها بۆ تیپی پیاوان نیە بەڵکو بۆ ئافرەتان و لاوانی یانەکەشە.

ناوبژیوانە بە ئەزموونەکە پاش وازهێنانی لە پیشەکەی کاری شیکاری یارییەکانی دەکرد بۆ ئەمەزۆن پڕایمی ئیتاڵیا لە خولی پاڵەوانەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button