ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کوڕەکەی ماڵدینی میلان جێدەهێڵێت

یاریگا-دانیێل ماڵدینی کوڕی ئەفسانەی مێژوویی ئەیسی میلان پاوڵۆ ماڵدینی روودەکاتە یانەی سپاڵ.

بەگوێرەی کاڵچیۆ میرکاتۆ دانیێل کە لە پێگەی هێرشبەر یاری دەکات بڕیاریداوە بچێتە یانەیەک کە زیاتر دەرفەتی یاریکردنی هەبێت. رۆسۆنێری نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ سپاڵ تاوەکو یاریزانە ٢٠ ساڵەکە بە خواستن یارییان بۆ بکات.

پێناچێت دانیێل شوێن پێی باوکی هەڵبگرێت و کاروانی یاریکردنی لەگەڵ میلان بەزوویی کۆتایی بێت، ئەمەش پاش ئەوەی لەم وەرزەدا تەنها  ٢١٩ خولەک دەرفەتی یاریکردنی پێدراوە لە ١١ یاری جیاوازدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button