فەرەنسا

مانسینی هەلێک دەداتە بالۆتێلی

رۆبێرتۆ مانسینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەڵێت، ئەگەر ماریۆ بالۆتێلی ئاستی باش بکات، ئەوا یەکێک دەبێت لە بژاردەکانی هەڵبژاردەکەی.

رۆلی بالۆتێلی لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هەمیشە ناروون بووە و نزانرێت کە دەگەڕێتەوە یاخود نا، بەڵام لەگەڵ بوونی مانسینی بە راهێنەر هیوای بۆ گەڕاوەتەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، مانسینی لە بارەی بالۆتێلی رایگەیاند:

“ئێمە کەسمان وەلا نەناوە. ماریۆ باش دەزانێت کە دەکەوێتەوە سەرخۆی نەک من”

“ئەگەر ئەو  لە ئێستاوە تا کۆتایی مانگی سێ بەردەوام گۆڵ تۆمار بکات، رەنگە ئێمە بیگەڕێنینەوە”

ئیتاڵیا نەیتوانی بەشداری جامی جیهانی رابردوو بکات، بەڵام لەگەڵ مانسینی دەیەوێت بەسەر کۆسپەکانیدا زاڵ بێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close