ئه‌وروپائیسپانیا

وادەی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان لەلایەن تراوریەوە بۆ بارسێلۆنا

یاریگا-

وادەی ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان لەلایەن ئاداما تراوری ئیسپانی و یاریزانی یانەی وۆلڤەر هامبتۆن بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی.

بارسێلۆنا سەركەوتوو بوو لە دووبارە گەڕاندنەوەی تراوری بۆ ڕیزەكانی یانەكەی بەشێوەی خواستن و مافی كڕینەوەی بە 30 ملیۆن یۆرۆ.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت ئەمڕۆ تراوری پشكنینە پزیشكیەكان لە نەخۆشخانەی بارسێلۆنا ئەنجام دەدات و هەر ئەمڕۆش واژۆ لەسەر گرێبەستەكەی دەكات.

بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی زستانەدا توانی ئەلڤێس و تۆرێس بگوازێتەوە یانەكەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button