ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

چەند کەسێک هەلیانکوتایە سەر ماڵی بێنزێما

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە کاتی یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئێلچێ، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دزی لە ماڵەکەی کراوە.

ماڵپەری 20minutos بڵاویکردەوە کە شەوی رابردوو لە کاتی یارییەکەی شاهانەکان لە گەڕی 23ـی لالیگا، چەند کەسێکی نەناسراو بە مەبەستی دزی کردن هەلیاکوتاوەتە سەر ماڵەکەی هێرشبەرە فەرەنسیەکەی ئەو یانەیە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە لەو کاتە هیچ کەسێک لە ماڵەکەی بێنزێما نەبووە و تاوەکو ئێستا دیار نیە چیان بردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button