ئه‌وروپائینگڵته‌را

بەرواری ئەنجامدانی یاری كۆتایی كاراباو كەپ

Captain Korek

یاریگا-

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی خۆی گەیاندە یاری كۆتایی جامی كاراباو كەپ دوای بردنەوەیان لە ئەرسیناڵ.

لیڤەرپول توانی لە یاری گەڕانەوەی جامی كاراباو كەپدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شكست بە ئەرسیناڵ بهێنێت ، هەردوو گۆڵەكە لەلایەن جۆتاوە تۆمار كران.

پێشتر بە بردنەوەیان لە تۆتنهام چێڵسی توانی خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی.

چاوەڕوان دەكرێت لە بەرواری 27ی مانگی دوو هەردوو یانەی چێلسی و  لیڤەرپول لە یاری كۆتایی جامی كاراباو كەپدا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button