بازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

ڤاگنەر لۆڤ یانەیەکی نوێی دۆزیەوە

یاریگا-ڤاگنەر لۆڤ هێرشبەری بە ئەزموونی بەڕازیلی لە نەرویجەوە جارێکیتر دەگەڕێتەوە یاریگاکان.

ڤاگنەر ٢٠ ساڵە لە یاریگا جیاوازەکانی جیهان یاری دەکات و بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆڤی رۆژنامەنووسی ناودار لە تەمەنی ٣٧ ساڵیدا پەیوەندی بە یانەی میدتیلاندی نەرویجییەوە کردووە.

کۆتا جار ئەو یاریزانە یاری بۆ کایراتی کازاخستانی کرد و لە هاوینی رابردووەوە بێ یانەیە.  پێشتریش یاری بۆ ئەم یانەنە ئەنجامداوە: کۆرێنزیانز، بێشکتاش، ئالانیاسپۆر، مۆناکۆ، شاندۆنگ، سیسکا مۆسکۆ، فلامینگۆ و پاڵمێراس.

ناوبراو خاوەنی ٢٠ یاری نێودەوڵەتیشە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل.

بابەتی زیاتر

Back to top button