ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بایرن میونشن دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی دەبێت

یاریگا
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆلەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئەگەر بە مەرجەکانی یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رازی نەبێت، ئەوا ناچارە هاوینی داهاتوو ئەو یانەیە جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، کارگێری باڤارییەکان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی گۆڵکاری یانەکەیان لە گفتوگۆدان، بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، یانەکە ئامادەیە گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی دوو ساڵ بە مەرجی کەمکردنەوەی مووچەکەی، یاخود بۆ ماوەی ساڵێک و هێشتنەوەی مووچەکەی ئێستا گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بکاتەوە.

سەرچاوەکە ئەو زانیارەشی باسکردووە، ئەگەر لیڤا بەم مەرجانە رازی نەبێت، ئەو کات پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی یانەکەی دەستبەرداری دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button