لێدوانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای بەدەستهێنانی خەڵاتە تایبەتەكەی فیفا
یاریگا-
یەكێتی تۆپی پێی جیهان فیفا خەلاتێكی تایبەتی لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ساڵانەی خۆیدا پێشكەشی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی كرد.
بەهۆی بوون بە گۆڵكاری هەڵبژاردەكانەوە و شكاندنی ژمارەكەی عەلی دائی فیفا خەڵاتێكی تایبەتی پێشكەشی ڕۆناڵدۆ كرد.
دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە دۆن ووتی: دەمەوێت سوپاسی هاوتیمەكانم بكەم بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە ، 115 گۆڵی نێودەوڵەتیم هەیە ،ئەوە شانازیە ، ئەمە خەلاتێكی تایبەتە ، دەمەوێت سوپاسی خێزانەكەم بكەم جارێكی دیكە دەبمەوە باوك.
هەروەها ووتیشی: ئەمە سەركەوتنێكی گەورەیە وشانازیەكی زۆرە كە لەگەڵ هەڵبژاردەكەم بوومەتە باشترین گۆڵكاری سەرجەم كاتەكان ، هیوادارم بۆ چوار یان پێنج ساڵی داهاتوو درێژە بە یاریكردن بدەم ، ئەگەر بە باشی مامەڵە لەگەڵ جەستەتدا بكەیت ئەوا وەڵامەكەی وەردەگریت.