ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مۆدریچ : بە دوو خولەک رێککەوتین

یاریگا-لوکا مۆدریچ دڵنیایە لە مانەوە لە ریاڵ مەدرید و دەڵێت بە کەمتر لە دوو خولەک لەگەڵ یانەکە رێککەوتوون بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە.

لوکا سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی، یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی ئەم وەرزەی مەدرید و گرێبەستەکەشی هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.

پاش یارییەکەی شەوی رابردووی جامی سوپەر، ناوبراو وتی “هەمووان دەزانن کە نیازی من چییە، پەیوەندییەکی زۆر باشم هەیە لەگەڵ یانەکە و دڵنیام لەوەی رێکدەکەوین و ئەوە دەکەین کە بۆ هەردوولا باشە، بەشێوەیەکی سەرەتایی رێککەوتووین و دوو خولەکیشی نەویست. لە ئێستادا بیر لەوە ناکەمەوە و ئارەزووی من روونە، هیوادارم لای یانەکەش بەو جۆرە بێت”.

مۆدریچ گۆڵی یەکەمی مەدریدی بەرامبەر بلباو تۆمارکرد لەو یارییەی ٢-٠ براوەبوون و جامەکەیان بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button