ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

هاوسەرەکەی ڤالڤێردی پێش کلاسیکۆ هەڕەشەی لەو یاریزانە کردووە

یاریگا-
فێدریکۆ ڤالڤیردی، یاریزانە لاوەکەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێش یاری یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لەلایەن بۆنینۆی هاوسەرەکەی هەڕەشەیەکی گاڵتە ئامێزی لێکراوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، پێش یاری کلاسیکۆ هاوسەرەکەی یاریزانە ئۆرگواییەکەی مێرنگی نامەیەکی بۆ ئەو یاریزانە ناردووە و، هەڕەشەی ئەوەی لێکردووە ئەگەر لەم یارییەدا بردنەوە بەدەست نەهێنن، ئەوا گرێبەستی چێشتلێنەرەکەیان نوێ ناکەنەوە و ناچارە لەمەودا خۆی خواردن ئامادە بکات.

دوای یارییەکەش هاوسەرەکەی ڤالڤێردی پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای لە هاندەرانی یانەی ریال مەدرید کرد کە دەستخۆشی لێ بکەن، چونکە بووەتە هۆی ئەوەی یانەکەیان بردنەوە بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button