ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

کرووس: ئەم دواییە کاتی ئەوەم نەبووە سەیری یارییەکانی بارسێلۆنا بکەم

یاریگا
تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا رایگەیاند بەم دواییە کاتی ئەوەی نەبووە سەیری یارییەکانی بارسێلۆنا بکات.

ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان سەبارەت بە جیاوازی باراسێلۆنای کومان و چاڤی گووتی ” ئەوەی راستی بێت بەم دواییە زۆر کاتی ئەوەم نەبووە سەیری یارییەکانی ئەو یانەیە بکەم، بێجگە لە تۆپی پێ شتی ترم هەیە کە سەیری بکەم، یاریزانەکانی ئەو یانەیە بە باشی دەناسم، ئەوان گومانیان لەوە هەیە کێ یاری دەکات و کێ یاری ناکات ”.

کرووس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” راستە ئێمە لە لالیگا ئەنجاممان باشترە، بەڵام یاری کلاسیکۆ هەموو کات جیاوازە و هیچ کاتێک هەردوو یانە چانسی یەکەمی سەرکەوتن نەبووە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button