ئیتاڵیا

ئەگەری دوورخستنەوەی شێڤچینکۆ هەیە لە جەنەوا

یاریگا-یانەی جەنەوا ناڕازییە لە کارەکانی ئەندریە شێڤچینکۆ وەکو راهێنەری یانەکە و ئەگەری دوورخستنەوەی هەیە.

جەنەوا لەم هەفتەیەدا لە خاکی خۆی ١-٠ دۆڕا بە سپیزیا و لە پلەی ١٩هەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵی دێت. بەگوێرەی رۆژنامەنووسی ناودار جیانلوکا دی مارزیۆی ئەگەری ئەوە هەیە ئەستێرەکەی پێشووی ئەیسی میلان دەربکرێت.

لەوکاتەوەی ناوبراو بووەتە راهێنەر لە سەرەتای مانگی ١١ـەوە تەنها یەک بردنەوەیان بەدەستهێنا و ئەگەری ئەوە زۆرە یانەیە دووچاری دابەزین ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button