ڤیێرا و بالۆتێلی چی دەڵێن لەسەر یەکتر ؟
پاتریک ڤیێرا ماریۆ بالۆتێلی لە جەنەوا یەکیان گرتەوە بە بێ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێشوویان.
بەر لە دوو مانگ، نە ڤیێرا راهێنەری جەنەوا بوو، وە نە بالۆتێی هێرشبەر، بەڵام ئێستا ئەو یانەیە هەردووکیانی کۆکردووەتەوە. ئەمەش دەبێتە سێهەم جار ڤیێرا وبالۆتێکی یەک دەگرن.
سەرەتا هەردووکیان وەک یاریزان لە مانچێستەر سیتی بوون، لە کۆتا وەرزی ڤیێرا وەک یاریزان، پاشان لە نیس یەکیان گرتەوە و لەوێ کێشەکان دەستی پێکرد.
بەر لەوەی ڤیێرا ببێتە راهێنەری نیس، بالۆتێلی دوو وەرزی زۆر باشی لەو یانەیە بەڕێکرد. لە یەکەم وەرزدا 15 گۆڵی لە 23 یاریدا تۆمارکرد، لە وەرزی دووهەمیش 18 گۆڵی لە 28 یاریدا تۆمارکرد، بەڵام وەرزی سێهەم ڤیێرا هات و بالۆتێلی بێ ئەوەی هیچ گۆڵێک تۆماربکات لە گواستنەوەی زستانە یانەکەی جێهێشت پاشان وتی
“دوو ساڵی یەکەم زۆر دڵخۆشم بووم لە نیس، وەکو خەون وابوو . بەڵام دواتر ڤیێرا هات و پلانەکانی یاریکردنی لەگەڵ من نەدەگونجا و ناکۆک بووین، ئەو نەبووایە هەرگیز نیسم جێنەدەهێشت”.
لە وەڵامدا ڤیێرا بۆ دەیلی مەیل وتبووی
“مێشکی ماریۆ لەوە تێنەدەگەیشت کە بە کۆمەڵ یاری بکات. ئەو فەلسەفە و یەکگرتوویی و ئەدەبی کارکردنەکەی من دەمویست لە نیس جێبەجێی بکەم، قورس بوو بە یاریزانێکی وەک ماریۆ بتوانی ئەنجامی بدەیت. بۆ هەردووکمان قورس بوو پێکەوە کار بکەین، هەربۆیە بڕیارماندا بڕوات لە یانەکە”.
یەکەم یاری جەنەوا لەگەڵ راهێنەر و هێرشبەرە تازەکەی بەرامبەر کالیاری دەبێت لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، بەڵام جارێ دیار نیە پەیوەندی ئەمجارەیان چۆن دەبێت و بە چی دەگات.
⚽️ Training 🔴🔵 pic.twitter.com/XERmrvzbwB
— Genoa CFC (@GenoaCFC) November 20, 2024