ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

جەنەوا بە ناچاری بووە خاوەنی یاریزانێکی ئەیسی میلان!

یانەی جەنەوا خۆکارانە بووە خاوەنی هەمیشەیی مێسیاس جونیۆری یاریزانی ئەیسی میلان بەهۆی کارابوونی بەندێکی گرێبەستی نێوانیان.

هاوینی رابردوو، مێسیاس جونیۆری بەڕازیلی بە خواستن لە ئەیسی میلانەوە گوێزرایەوە جەنەوا. بەندێک لە گرێبەستی نێوان دوو یانەکە ئەوەبوو ئەگەر جەنەوا بتوانێت 22 خاڵ کۆبکاتەوە ئەوا راستەوخۆ ئەو یاریزانە دەبێتە موڵکی هەمیشەییان و لە بەرامبەردا پێویستە سێ ملیۆن یۆرۆ بدەنە ئەیسی میلان.

ئەمە لە کاتێکدایە ناوبراو بەهۆی پێکانەوە لە 14 یاری ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی بەشداری نەکردووە و تەنها 430 خولەک یاری پێککراوە. لەو ماوەیەشدا تەنها یەک گۆڵی تۆمارکردووە ئەویش بەرامبەر رۆما بوو.

مێسیاس لە خولە نافەرمییەکان یاری دەکرد تاوەکو  تەمەنی 28 ساڵی، کاتێک لەگەڵ کرۆتۆنی دەرکەوت، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی نیشانیدا ئەیسی میلان لە 2021 گواستییەوە ریزەکانی و لە یەکەم وەرزیدا خولی ئیتاڵییان بردەوە، بەڵام دواتر نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی یانەکە مسۆگەربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button