ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: یاریزانێکی میلان گوازرایەوە بۆ جەنەوا

یاریگا-یانەی جەنەوای ئیتاڵی بەفەرمی بەدەست هێنانی مێسیاس جوانیۆری هێرشبەری میلانی راگەیاند.

یاریزانە بەڕازیلییەکە بەخواستن پەیوەندی بە جەنەواوە دەکات بەڵام یانەی کڕیار مافی کڕینەوەی هەمیشەیی دەبێت لە کۆتایی وەرزدا. ناوبراو ئەمڕۆ دەگاتە بارەگای یانە تازەکە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بەڵام جەنەوا لە ئێستاوە گرێبەستەکەی راگەیاندووە.

مێسیاس لە 2022 گەیشتە میلان و بە سەرەتایەکی باش دەستی پێکرد بەڵام بە تێپەڕبوونی کات متمانەی راهێنەری لەدەستدا و تەنها لە 25 یاریدا بەشداری پێککرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button