ئه‌وروپائیسپانیا

نوێترین زانیاری لەسەر داهاتووی ئۆسمان دێمبلی

یاریگا
ئۆسمان دێمبلی، هێرشىەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئێستا وەڵامی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەداوەتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئالێمانی بەرێوەبەری وەرزشی بلاوگرانا بۆی ئاشکرا کردووە، ئەوان ئۆفەری خۆیان ماوەیەکە پێشکەش بە یاریزانەکە کردووە و، هیچ دانیشتنێکی دیکەیان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکەی نابێت و چاوەڕێ وەڵامی کۆتایی دەکەن، ئەوان نایانەوێت چیدیکە پرۆسەکە دوابکەوێت و داوایان کردووە بە زووترین کات خۆیان یەکلایی بکەنەوە.

دێمبکی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا کۆتایی دێت، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانە لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، داوای مووچەیەکی زیاتر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button