ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

دێمبلێ نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەیەکی ئینگلیزی

یاریگا
عوسمان دێمبلێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و، دونگۆیەکیش هەیە پەیوەندی بە یانەی چێڵسی ئینگلیزیەوە بکات.

ماڵپەری فتبۆل لۆندۆن بڵاوکردەوە، هێرشبەرە فەرەنسیەکەی بلاوگرانا بریاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکاتەوە و، ئەم هاوینە بێ بەرامبەر پەیوەندی بە بلوزەوە بکات، بۆیە بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە گفتوگۆکانی لەگەڵ کارگێری یانە لەندەنیەکە دەست پێکردووە.

دێمبلێ پێش جێهێشتنی ریزەکانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، لەو یانەیە لەژێر سەرپەرشتی توماس توخێل راهێنەری ئێستا یانەی چێڵسی یاری دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button