ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

هیچ رێکەوتنێکی نوێ لە نێوان دێمبلی و بارسێلۆنا نیە

یاریگا
عوسمان دێمبلی، هێرشبەری فەرەنسی بارسێلۆنا سەرەڕای دووبارە بانگهێشتکردنەوەی بۆ پێکهاتەی یانەکەی، بەڵام هیچ رێکەوتنێک لە نێوان هەردوولا نیە.

کەناڵی Rac1 ئاشکرای کردووە، سەرەڕای ئەوەی هێرشبەرە فەرەنسیەکەی بلاوگرانا گەڕاوەتەوە پێکهاتەی یانەکەی، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ رێکەوتنێکی نوێ لە نێوان هەردوولا نەبووە و، دواییجاریش لە 20ـی دێسێمبەری رابردوو هەردوولا کۆتاجار گفتوگۆیان کردووە و ئەو کات یاریزانەکە رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

دێمبلی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، ئەگەر تاوەکو ئەو کات گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button