ئه‌وروپائیسپانیا

تۆرێس: بەبێ دوو دڵی بارسێلۆنام هەڵبژارد

یاریگا
فێران تۆرێس، یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بە هاندەران و میدیاکان ناسێندرا.

یاریزانی نوێیەکەی بارسێلۆنا دوای ناساندنی وەکو یاریزانی نوێ ئەو یانەیە گووتی ” بەبێ دوو دڵی ئەو یانەیەم هەڵبژاردووە، زۆر بە پەرۆشم بۆ یاریکردن بە درێسی ئەو یانەیە، خۆم حەزم لە باڵی راستی هێلی پێشەوەیە، بەڵام راهێنەر لە کوێ بیەوێت ئامادەم خزمەتی بکەم، لەبارەی ناونوس نەکردنم دڵنیام کە هەمووان لە هەوڵی چارەسەر کردنی کێشەکەن ”.

تۆرێس لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا سەبارەت بە پێکانەکەشی گووتی ” لە قۆناخی کۆتایی چارەسەریدام و هیوادارم بە زووترین کات رزگارم بێت و لە خزمەت یانەکەمدا بم ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button