ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا پاو تۆرێس دەکاتە ئامانج

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک و ئەمجارەیان پاو تۆرێسی لە یانەی ڤیاریال کردووەتە ئامانج.

خۆزێ ئالڤارێز رۆژنامەنوسی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، کارگێری بارسا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکەی ژێر دەریاییەکان دەستپێکردووە و، چاوەڕێش دەکرێت تێچووی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بگاتە نزیکە 40 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ.

تۆرێس گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بۆیە ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی بڕیار لەسەر چارەنوسی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button