ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێكی بارسێلۆنا بڕیاری گۆڕینی ژمارەكەی داوە

یاریگا-

لە راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانیادا هاتووە، فێران تۆرێسی هێرشبەری باڵی یانەی بارسێلۆنا بڕیاریداوە ژمارەی ئەو درێسەی کە وەرزی رابردوو لەبەریکردبوو بگۆڕێت.

تۆرێس لە مانگی یەکی ساڵی رابردوو پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە کرد لە ڕیزەكانی ماچیستەر سیتیەوە و درێسی ژمارە 19ی پۆشی  بوو.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، تۆرێس لە ماڵپەڕی لالیگا بە ژمارە 11 دەرکەوتووە، کە یوسف دەمیر وەرزی رابردوو لەبەری کردبوو و دواتر دوای هاتنی ئاداما تراوری لە بەری ئەو یاریزانەدا بوو.

لە مانچێستەر سیتی، تۆرێس درێسی ژمارە 21ی پۆشی بوو، لە کاتێکدا لەگەڵ ڤالێنسیا درێسی ژمارە 20ی  لەبەر بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button