
یاریگا-یانەی چێڵسی ئینگلیزی رایگەیاند بێن چیڵوێڵی بەرگریکار تا کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە.
بێن مانگی پێشوو تووشی پێکان هات لەو یارییەی چێڵسی ٤-٠ لە یوڤێنتۆسی بردەوە بەڵام ئەمڕۆ راگەیەندرا بەرگریکارە نێودەوڵەتییەکە چانسی چاک بوونەوەی نیە و پێویستە نەشتەرگەری لە ئەژنۆیدا بۆ ئەنجام بدرێت بەوەش پێشبینی دەکرێت تا مانگی پێنج یاخود شەش نەگەڕێتەوە یاریگاکان.
چیڵوێل هاوینی ٢٠٢٠ بەرامبەر بە ٤٥ ملیۆن پاوەند روویکردە بلوز پاش گواستنەوەی لە لێیستەر سیتییەوە.