ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

لیڤاندۆڤسکی خەڵاتێکی دیکەی بەدەستهێنا

یاریگا
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەهۆی پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لەم ساڵەدا، وەکو کەسایەتی وەرزشی 2021 لەلایەن رۆژنامەی وەرزشی کیکەری ئەڵمانی دیاریکرا.

رۆژنامە ئەڵمانیەکە ساڵانە کەسایەتی وەرزشی لە تۆپی پێ ئەڵمانیا دیاری دەکات، بۆ ئەمساڵیش هێرشبەرەکەی باڤارییەکان توانی خەڵاتەکە بەدەست بێنێت، ئەو یاریزانە ئەم وەرزە بە تۆمار کردنی 69 گۆڵ لە سەرجەم خول و پاڵەوانتییەکان کۆتایی پێ هێنا.

ساڵی رابردوو ئەم خەڵاتە هانس فلیک راهێنەری ئەو کاتی یانەی بایرن میونشن بەدەستی هێنا و، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بۆ جاری یەکەم توانی ئەم خەڵاتە بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button