ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

دوای وەرگرتنی كارتە سورەكەی لەگەڵ پاریس ژمارەی ئەو كارتە سورانەی وەریگرتووە

یاریگا-

سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ژمارەی كارتە سورەكانی لە ژیانی یاریكردنیدا بەرز كردەوە.

لۆریان لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 19ی خولەكە.

لە خولەكی 86 ڕامۆس دووەم كارتی زەردی خۆی لە یاریەكەدا وەرگرت و كارتی سووری بە ڕوودا بەرز كرایەوە.

بەپێی تۆڕی سكواكا سێرجیۆ ڕامۆس لە ژیانی یاریكردنیدا 27 كارتی سووری بەسەردا بەرز كراوەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button