ئیسپانیامۆندیال

پەیامی ڕامۆس دوای كرانە دەرەوەی ئیسپانیا لە یاریەكانی جامی جیهانی

یاریگا-

سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پەیامێكی بڵاوكردەوە دوای كرانە دەرەوەی هەڵبژاردەكەی لە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب بوویەوە و یاریەكەش بە بێ گۆڵ لە هەردوو كاتی ئاسایی و زیادكراو كۆتایی هات بە لێدانی یەكلاكەرەوە مەغریب شكستی بە ئیسپانیا هێنا و توانیان خۆیان بگەیەننە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.

ڕامۆس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: ” ئەمڕۆ زیاتر لە هەر كاتێكی تر شانازی بە كارەكانمانەوە و یاریزانەكان و وڵاتەكەمانەوە دەكەم، ئیسپانیا شكست ناهێنێت، ئیسپانیا فێر دەبێت، ئیسپانیا ڕەنگە بكەوێت، بەڵام هەڵدەستێتەوە و درێژە بە ڕۆشتن دەدات، ئیسپانیا دەگەڕێتەوە، ئێمە بە بەهێزتر دێینەوە”.

شایەنی باسە بەرگریكارە 36 ساڵانەكەی ئیسپانیا بە بڕیاری لویس ئینریكی بانگهێشتی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی نەكرا بۆ یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button