فه‌ره‌نسا

داهاتووی سێرجیۆ ڕامۆس لەگەڵ پاریس سان جێرمان دیار نیە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە  پاریس سان جێرمان تا ئێستا پێشنیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووە بۆ سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەكەی.

سێرجیۆ ڕامۆس دوای جێهێشتنی ڕیال مەدرید بۆ ماوەی دوو ساڵ بە گرێبەستێكی ئازاد گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان واژۆ كرد.

وە بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ڕامۆس هێشتا چاوەڕێی گفتوگۆکردنە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەکەی و تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نەبووە.

لەم وەرزەدا ڕامۆس لە خولی فەڕەنسی بەشداری لە 14 یاریدا كردووە دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو نەیتوانی بەهۆی پێكانەوە بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button