مۆندیال

ڕامۆس دوای هاتریكەكەی چەندین ڕیكۆردی تۆماركرد

یاریگا-

گۆنچالۆ ڕامۆس، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال توانی هاتریك بەرامبەر سویسرا تۆمار بكات لە یاریەكانی قۆناغی شانزەی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

هەڵبژاردەی پۆرتوگال ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سویسرا بوویەوە و یاریەكەشی بە ئەنجامێكی گەورە و بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی شانزەی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

ڕامۆس توانی گۆڵی یەكەم و سێیەم و پێنجەمی هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات و بوو بە یەكەم یاریزان بتوانێت هاتریك لە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ تۆمار بكات.

ڕامۆس یەكەم یاریزان بوو بتوانێت هاتریك لە قۆناغی كرانە دەرەوە تۆمار بكات لە دوای تۆماس سكۆهار لە ساڵی 1990.

هەروەها بوو بە دووەم بچوكترین یاریزان بتوانێت هاتریك تۆمار بكات لە قۆناغی كرانە دەرەوەی مۆندیالدا بە 21 ساڵ و 169 ڕۆژ لە دوای پێلێ كە لە تەمەنی 17ساڵی هاتریكی تۆمار كرد.

ڕامۆس بوو بە چوارەم یاریزانی پۆرتوگال هاتریك لە جامی جیهانی تۆمار بكات لە دوای كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، پاولێتا و ئیزیبیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button