ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

منداڵێک دەبێتە هۆکاری سزادانی یانەی لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ

یاریگا
یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەهۆی ئەوەی لە یاری یانەکەیان بەرامبەر پۆرتۆ لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، دوو هاندەری ئەو یانەیە کە منداڵ بوون هاتنە ناو یاریگا و بە بەرچاوی ناوبژیوان تۆپێکیان برد، بە پێ بژاردن سزادرا.

یوێفا بڵاویکردەوە کە بەهۆی هاتنە ناوەوەی ئەو دوو منداڵە هاندەرەی یانەی لیڤەرپوول، لیژنەی تەمبێکاری بریاریداوە ئەو یانەیە بە پێنج هەزار یۆرۆ سزا بدات و، لە ئەگەر رێگری نەکردن لەمجۆرە کەسانە، ئەو کات سزاکە قورستریش دەبێت.

ئەم دوو منداڵە لە کاتی یارییەکە بەرەو ئاندی رۆبێرتسۆنی بەرگریکاری بالی چەپی یانەکە چوون و لە نزیک ئەو یاریزانە یەکێک لە منداڵەکان تۆکەپەی برد.

بابەتی زیاتر

Back to top button