ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: ئێریکسن چیدیکە ناتوانێت لە سێریائەی یاری بکات

یاریگا
کریستیان ئێریکسن، ناوەڕاستکاری دانیمارکی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دوای نەخۆشکەوتنی و رێگەنەدانی یاری کردنی لەگەڵ یانەکەی لە سێریائەی، بە ناچاری گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هەڵوەشاندەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ناوەڕاستکاری یانەکەیان لە یەکەم یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تووشی نەخۆشی دڵ بوو، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری باتری دڵی بۆ دانراوە و، بەم شێوەیە بە گوێرەی یاساکانی لیژنەی ئۆڵمپیکی ئیتاڵیا، یاریزانەکانی بەم شێوەیە رێگەیان پێنادرێت لە خولی وڵاتەکەیان یاری بکەن.

بەم شێوەیە ئێریکسن گرێبەستەکەی بە شێوەیەکی ناچاری هەڵوەشاندەوە و، بە ناچاری دوای دوو ساڵ ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button