ئیسپانیا

زاڤی: دۆخێکی نەرێنی باڵی بەسەردا کێشاوین

یاریگا-زاڤی هێرناندێز هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی بارسا دەگێڕێتەوە بۆ ئەو دۆخە نەرێنییەی باڵی بەسەر یانەکەدا کێشاوە.

هاتنی زاڤی تا ئێستا نەبووەتە هۆی باشتربوونی ئاستی یانەکە و  هەفتەی پێشوو دۆڕان بە بیتس و لە چامپیۆنزلیگ دەرکران، ئەم هەفتەیەش بەرامبەر ئۆساسۆنا بەرامبەربوون بە ئەنجامی ٢-٢.

زاڤی دوای یارییەکەی ئۆساسۆنا وتی “ئێمە دۆخێکی نەرێنی باڵی بەسەردا کێشاوین و دەبێت رێگەیەک بدۆزینەوە تاوەکو بیشکێنین، بەرامبەربوون بەس نیە و دوای تۆمارکردنی گۆڵی دووهەم دەبوو کۆنترۆڵی یارییەکە بکەین بەڵام ئەوەمان نەکرد و باجەکەیمان دا”.

لەگەڵ ئەوەشدا زاڤی ستایشی ئاستی یاریزانە لاوەکانی کرد و وتی ” ئێمە بەبەختین کە خاوەنی کۆمەڵیک لاوی بەهرەمەندی وەکو نیکۆ و گاڤی و عەبدولسەمەدین”.

بەم بەرامبەربوونە بارسا دوای ١٦ یاری تەنها  ٢٤ خاڵی کۆکردووەتەوە و  لە پلەی هەشتەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button