ئه‌وروپائیسپانیا

سیمۆنی باس لە یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید دەكات

یاریگا-

دیگۆ سیمۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی باس لە یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ڕیال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدرید بكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 17ی خولی ئیسپانیا.

لە لێدوانی پێش یاریەكەیان سیمۆنی ووتی: یاریەكی گرنگمان لە پێشە ، ئەوان دوای هاتنی ئەنچیلۆتی لە ئاستێكی بەرزدان ، لە ڕووی بەرگریەوە پارێزراون چەكی هێرشبەری بەهێزیان هەیە.

هەروەها ووتیشی: لالیگا هەموو كات ڕكابەریەكی بەهێز بووە لەنێوان شەش بۆ حەوت تیمدا كە هەموو كات لە لوتكەدان ، بۆ بردنەوە دەچینە یاریگا.

سەبارەت بە ڤینیسیۆس پرسیار كرا ئایا مەترسیدارترین یاریزانی مەدریدە سیمۆنی ووتی: هەموو یاریزانێك تایبەتمەندی خۆی هەیە ، بەڵام هێشتا بێنزیما مەترسیدارترینی ڕیاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button