ئه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

فەرمی: گرێبەستی راهێنەرەکەی ئایاکس نوێکرایەوە

یاریگا
ئێدین تێن هاگ، راهێنەری یانەی ئایاکسی هۆڵەندا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە نوێکرایەوە.

راهێنەری هۆڵەندی دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بە پێکهاتەیەکی لاو توانی یانەکەی تاوەکو قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەر بخات، چەندین یانە هەوڵیاندا بیکەن بە راهێنەری یانەکانیان، لەوانەش بارسێلۆنا بایرن میونشن، بەڵام دواجار ناوبرا بریاریدا گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

تێن هاگ گرێبەستەکەی ئەم هاوینە کۆتایی هات و گرێبەستە نوێیەکەشی تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2022 دەبێت.

Back to top button