ئه‌وروپائەفریقائیسپانیائینگڵته‌را

ئاوبامێیانگ بەهۆی تاتۆ بانگهێشتی یاری بەرامبەر ساوسامبتن نەکرا

یاریگا
پیەر ئێمریک ئاوبامێیانگ، هێرشبەری گابۆنی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بەهۆی دروستکردنی تاتۆیەک لەلایەن میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەکەی بۆ یاری گەڕی شازدەی پرێمەرلیگ بەرامبەر ساوسامبتن دوورخرایەوە.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی گەنەرز چەند رۆژێک لەمەوبەر بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردەوە، بەهۆی چەند کێشەیەکی تایبەتی گەشتی شاری بارسێلۆنای ئیسپانیا دەکات، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو یاریزانە بە مەبەستی دروستکردنی تاتۆ سەردانی ئەو شارەی کردووە و، دوای گەڕانەوەی بۆ یانەکەی دواکەوتووە و هەروەها رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناشی پێشێل کردووە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە، دوای ئەوەی راهێنەری یانەکەی بەم کارەی ئاوبامێیانگی زانی، بریاریدا بۆ یارییەکەی بەرامبەر ساوسامبتن کە توانیان بە ئەنجامی 3-0 یارییەکە ببەنەوە، ئەو یاریزانە لە لیستەکەی دووربخاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button