ئاسیائه‌مریکائه‌وروپا

کاتژمێرەکەی مارادۆنا دۆزرایەوە

یاریگا
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو کاتژمیرە گرانبەهاکەی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئەفسانە کۆچکردووەکەی ئارجێنتینا لەلایەن کەسێک نەناسرا دزرا، ئەمڕۆ کاتژمێرەکە دۆزرایەوە.

ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێس بڵاویکردەوە، پۆلیسی هیندستان ئەمڕۆ ئاشکرای کرد ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە کە هەفتەی رابردوو کاتژمیرە گرانبەهاکەی ئەفسانەی پێشووی تانگۆی دزیبوو، ئەو کەسە کارمەندی کۆمپانیایە بووە لە شاری دوبەی ئیمارات کە شتومەکەکانی یاریزانی پێشووی ئارجێنتینا تێدا هەڵگیراوە.

پۆلیسی هیندوستان بڵاویشی کردەوە، ئەو کەسە لە دەرەوەی وڵاتەکەیان ئەم تاوانەی کردووە و، دوای دەستکەوتنی زانیاری لەسەر شوێنی حەوانەوەی، توانیان دەستگیری بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button