ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

چاڤی باس لە میسی و مارادۆنا دەكات

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە دیگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا و لیۆنێل میسی دەكات.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ناپۆلی لە یاریگای دیگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات ، لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی خولی ئەوروپا.

یاری چوونی نێوان هەردوو یانە لە یاریگای كامپ نۆو بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ناپۆلی چاڤی ووتی: ڕووبەڕوو بوونەوەی ناپۆلی سەختە ، ئەوان بەهێزن و فشارمان لێدەكەن ، بەڵام ئێمە تامەزرۆین بۆئەو یاریە ، یاریەكەمان بەرامبەر ناپۆلی تاقیكردنەوەیەكی ڕاستیە ، ناپۆلی یانەیەكی ئەوروپی نایابە، لە دوای ئەم یاریە دەزانین كە دەتوانین كێبڕكێی یانەكانی ئەوروپا بكەین یاخود نا.

سەبارەت بە ئامادەبوونیان لە یاریگای مارادۆنا ڕاهێنەرەكەی بلاوگرانا ووتی: ئەوە شانازیە كە لە یاریگای مارادۆنا ئامادەین ، ئەگەر میسی دەرنەكەوتایە ، ئەوا باسی مارادۆنامان دەكرد وەك باشترینی مێژوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button