ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

” میسی هیچ کاتێک نابێت بە مارادۆنا “

یاریگا
دوای بەدەست هێنانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا لەلایەن هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بە سەرکردایەتی لیۆنێل میسی، هاندەرانی ئەو هەڵبژاردەیە لە سەرانسەری جیهان ئاهەنگیان گێڕا و بەشێکی زۆریش پێیانوایە کە بووەتە شوێنگرەوەی دیێگۆ مارادۆنا ئەفسانەی کۆچکردووەی وڵاتەکەیان، بەڵام ماریۆ کێمپێس یاریزانی پێشووی تانگۆ قسەیەکی دیکەی هەیە.

یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی دەڵێت ” بێ چانسی میسی ئەوەیە وەکو شوێنگرەوەی مارادۆنا ناو دەبەن و دیاری کردنی ئەم پۆستەش کارێکی وا ئاسان نیە، بە تایبەت کە دیێگۆ هاندەرێکی بێ شوماری لە سەتاسەری جیهان هەیە، ئەگەر میسی بیەوێت لە مارادۆنا باشتر بێت، پێموایە ئەگەر چوار ناسناوی مۆندیالیش بەدەست بێنێت، ئەوا ناگات بە ئەو، لیۆ تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ناسناوێکی مۆندیال بباتەوە، بۆیە هیچ کاتێک ناتوانین بەراوردی بکەین بە مارادۆنا ”.

ئەم قسانەی یاریزانەکەی پێشووی تانگۆ لە کاتێکدایە کە هاندەرانی لیۆنێل میسی بەشێکی هەرە زۆریان کە هی سەردەمی مارادۆنا نەبوون و یارییەکانی ئەو یاریزانەیان نەبینیوە، بۆیە ئەوان پێیوانوایە کە لیۆ تاکە ئەفسانەی وڵاتەکەیانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button