ئه‌مریکا

پاپا فرانسیس: پێلێ باشترین یاریزانی مێژووە

یاریگا

پاپا فرانسیس لە نێوان مارادۆنا و لیۆنێل مێسی، پێلێ بەڕازیلی وەکو باشترین یاریزانی مێژوو ناو دەبات.

پاپا فرانسیس، سەرۆکی کاسۆلیکەکانی جیهان کە هاوکات خەڵکی ئەرجەنتینییە، لە دیمانەیەکەدا لەگەڵ کەناڵی Rac1 لەبارەی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش وەڵامی خۆی دەداتەوە و دەڵێت

باشترین یاریزانی مێژوو لە نێوان مێسی و ماردۆنا؟ من پێلێ هەڵدەبژێرم، مارادۆنا وەک یاریزانێک گەورە بوو بەڵام وەک مرۆڤێک شکستی هێنا و لە ژیاندا کەوتە خوارەوە. مێسی یاریزانێکی گەورەیە و بەڕێزێکی ڕاستەقینە، بەڵام بۆ من پێلێ بەهۆی مرۆڤایەتییەوە باشترین یاریزانی مێژووە، پیاوێک بوو دڵی زۆر گەورە بوو

بابەتی زیاتر

Back to top button