ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

گرێبەستی مێندی نوێدەکرێتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بریاریداوە گرێبەستی ئێدوارد مێندی، گۆڵپارێزی فەرەنسی یانەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، کارگێری بلوز بەهۆی ئاستە بەرزەکەی گۆڵپارێزەکەیان، بریاریداوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و، لە هەمان کاتدا موچەی هەفتانەشی بۆ 100 هەزار پاوەند زیاد بکات، بەم شێوەیە ئەو گۆڵپارێزە دەبێتە خاوەنی موچەیەکی بەرز لە یانەکەی.

مێندی لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کردووە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە لەندەنیەکە لە ساڵی 2025 کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button