ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بارسێلۆنا نزیكە لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی وۆلڤەر هامبتۆن

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكە لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی وۆلڤەر هامبتۆنی ئینگلیزی.

ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ڕایگەیاند یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت ئاداما تراوری ئەستێرەی وۆلڤەر بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە بەهۆی نزیك بوونەوە لە تەواو بوونی گرێبەستەكەی لەگەل وۆلڤەر یانە ئینگلیزیەكە داواكاریەكانی بۆ فرۆشتنی یاریزانەكە كەمكردووەتەوە.

گرێبەستەكەی تراوری لەگەل وۆلڤەر لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت و یانەكەش دەیەوێت بە بڕێك پارە دەستبەرداری ببێت وەك لەوە بە خۆڕایی یانەكە جێبهێڵێت ،هەروەها نرخی یاریزانەكەیان بە 18 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ داناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button