ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی: سێرجیۆ رۆبێرتۆ ماوەیەکی درێژ دووردەکەوێتەوە

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند سێرجی رۆبێرتۆی یاریزانی یانەکەیان پێویستی بە نەشتەرگەرییە.

لە بەیاننامەی یانەکەدا هاتووە لە ماسولکەکانی نزیک لە ئێسکە گەورەی رانی راستیدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت لەلایەن پزیشک لاسی لە وڵاتی فنلەندا و لەژێر چاودێری تیمی پزیشکی یانەکەدا.

رۆبێرتۆ بەهۆی پێکانەکەیەوە لەم چەند هەفتەی دواییدا بەشداری یارییەکانی نەکردووە و پێشبینی دەکرێت چوار مانگی پێویست بێت بۆ چاکبوونەوە. ناوبراو لەم وەرزەدا بەشداری ١٢ یاری کردووە ٩ یاری لە لالیگا و ٣ یاری خولی پاڵەوانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button