ئه‌وروپائیتاڵیا

زلاتان: مێسی لە رۆناڵدۆ باشترە

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری هەڵبژاردەی سوید و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، پێیوایە لیۆنێل مێسی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترە.

هێرشبەرەکەی رۆسێنەری لە دیمانەیەکدا دوای دەست نیشانکردنی براوەی خەڵاتی بالۆن دۆری 2021 دەڵێت ” من پێموایە مێسی لە رۆناڵدۆ باشترە، چونکە هەردووکمان پێکەوە یاریمان کردووە و، دەزانم لیۆ چەندە کاریگەر و بە توانایە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ خۆمان راستگۆ بین، ئەوا پێویست بوو خەڵاتی بالۆن دۆر پێشکەش بە رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی بکرێت، چونکە ئەو شایستەی ئەم خەڵاتە بوو ”.

زلاتان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاشکرای دەکات و دەڵێت ” پێش ئەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی لە راهێنەرایەتی ناپۆلی دووربخرێتەوە، بریاربوو پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات، بەڵام لەگەڵ دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە، ئەویش لە بریارەکەی پاشگەزبووە و، بریاریدا پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلان بکات ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button